زمانی خۆت هەڵبژێرە

پێکەوە دەتوانین یەکتر بپارێزین لە سورێژە.

لە هەڵ و لە سەرانسەری ئینگلتەرا لە هەموو کاتێک گرنگترە کە گەورەکان و منداڵان لە سورێژە بپارێزین بە وەرگرتنی ڤاکسینی خۆڕایی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR).

سەیری ڤیدیۆ بکە سەیری ڤیدیۆ بکە

سورێژە چییە و چۆن بڵاودەبێتەوە؟

حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی سورێژە لە شاری هۆڵ و باقی وڵاتانی بەریتانیا لە زیادبووندایە. سورێژە زۆر بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە، بەتایبەتی کاتێک مرۆڤەکان دەکۆکن یان دەپژمن. نیشانەکانی بریتین لە کۆکە، ئازار و خورانی چاو، ئاوی لووت، پاشان دوای چەند ڕۆژێک، درووستبوونی پەڵە. دەکرێت هەوکردنێکی ناشرین بێت و ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی گەورە لەوانە هەوکردنی پەردەی مێشک و کوێربوون و لەدەستدانی بیستن. بە تایبەتی بۆ منداڵان ناخۆشە؛ لە هەر پێنج منداڵێک کە تووشی نەخۆشییەکە دەبن، یەکێکیان دەبێت لە نەخۆشخانە چاودێری بکرێت.

هیچ تیمار و چارەسەرێک بۆ سورێژە نییە. بەڵام نەخۆشییەکە کە ئەگەری ڕێگریکردن لێی زۆرە. وەرگرتنی ڤاکسینی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR)باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی خۆت و ئەو کەسانەی کە گرنگییان پێدەدەیت.

دەربارەی ڤاکسینەکە

ڤاکسینی سورێژە، ملخرە و دڕکە (MMR) سەلامەت و کاریگەرە. کوتان سەلامەتترین ڕێگایە بۆ پاراستنی خۆت و خێزانەکەت لە هەوکردنی سەخت. ڤاکسینی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR) یارمەتی جەستەت دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی سورێژە و ملخڕە و دڕکە بۆ ئەوەی نەخۆش نەبیت. بە دوو ژەم دەدرێت. پێویستت بە دوو ژەمە دەرمان دەبێت بۆ ئەوەی بە تەواوی پارێزراو بیت.

ڤاکسینی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR)دەتوانرێت لە هەر تەمەنێکدا وەربگیرێت. بەزۆری کوتانەکان لەلایەن پەرستارانی پراکتیکەوە لە پزیشکی گشتی تۆدا دەدرێت. پەرستارانی پراکتیکی بە شێوەیەکی تایبەت ڕاهێنراون بۆ پێدانی ئامۆژگاری و پێشکەشکردنی ڤاکسین. تۆ یەک دەرزیت لێ دەدرێت کە منداڵی بچووک لە قاچیان دەدرێت، منداڵی گەورەتر و پێگەیشتووانیش لە قۆڵیان دەدرێت.

پێشنیار دەکرێت کە هەموو کۆرپە و منداڵانی بچووک بکوترێن دژی سورێژەی ملخرە و دڕکە.

بەزۆری ژەمی یەکەم کاتێک منداڵێک تەمەنی ‎12 مانگە و ژەمی دووەم لە دەوروبەری ‎3 ساڵ و ‎4 مانگ پێش ئەوەی منداڵ دەست بە خوێندن بکات دەدرێت.

چۆن کوتانی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR) بەخۆڕایی بەدەست بهێنیت

بۆ ڕێکخستنی کوتان پێویستە لە پزیشکی گشتی ناوخۆیی خۆت تۆمار بکەیت. لێرەدا بزانە چۆن ناوت تۆمار بکەیت بە خۆڕایی. پێویستت بە دوو ژەمە دەرمان دەبێت بۆ ئەوەی بە تەواوی پارێزراو بیت. لە کەسانی پێگەیشتوو و منداڵی گەورەتردا، ئەو دوو ژەمە دەرمانە دەدرێن و کاتی یەک مانگ لە نێوانیاندا دەبێت.

هەنگاوی یەکەم
بۆ داوای چاوپێکەوتنی کوتانی بێبەرامبەر پەیوەندی بە پزیشکی گشتی بکە.
هەنگاوی دووەم
لە کاتی چاوپێکەوتنەکەتدا پزیشک یان پەرستارێک دەرزییەکت پێدەدات لە قۆڵتدا.
هەنگاوی سێیەم
لە ماوەی مانگێکدا چاوپێکەوتن بۆ ژەمی دووەم حجز بکە

ڤاکسینی MMR و دووگیانی

ئایا پێویستە کوتانەکە ئەنجام بدەم ئەگەر دووگیان بووم؟

وەکو خۆپارێزی، ڕاسپاردە نییە لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینی MMR بۆ ژنانی دووگیان. باشترین کار ئەوەیە کە ئاگاداری پزیشکی گشتیت یان مامان بکەیتەوە ئەگەر ڤاکسینی MMR ت وەرگرتووە لەوکاتەی دووگیان بوویتە. بەڵگە هەیە کە پیشانی دەدات هیچ زیانێک بە کۆرپەلەکەت ناگەیەنێت، بەڵام وا باشترە ئاگاداریان بکەیتەوە.

مانگێک دوای ئەوەی کە ڤاکسینی MMR م وەرگرت، بۆم دەرکەوت کەوا دووگیانم. ئایا کۆرپەلەکەم حاڵی باش دەبێت؟

بەڵگە هەیە کە پیشانی دەدات هیچ زیانێک بە کۆرپەلەکەت ناگات. بەڵام ئەمە شایەنی ئەوەیە کە ئاگاداری بدەیت بە مامان یان پزیشکی گشتیت لە نزیکترین دەرفەتدا تەنیا بۆئەوەی سەلامەت بن.

منداڵان و ڤاکسینی MMR

دڵنیانیم لەوەی کە ئایا منداڵەکەم ژەمی دووەمی ڤاکسینی MMR وەرگرتووە یاخود نا، پێویستە چی بکەم؟

بۆ پاراستنی تەواوەتی، ڕاسپاردە هەیە لەبارەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاکسینی MMR. پرسیار لە پزیشکی گشتیت بکە ئەگەر دڵنیانیت کە ئایا کچەکەت یەک یان هەردوو ژەمی ڤاکسینی MMR وەرگرتووە. هەروەها پەرتوکی سور زانیاریت پێ دەدات لەبارەی مێژووی کوتانەکانی، ئەگەر هێشتا لەلات بێت.

منبداڵەکەم هەستیاری بە هێلکە هەیە، ئایا هێشتا دەتوانێت کوتانەکە وەربگرێت؟

بەڵێ، ڤاکسینی MMR دەکرێ بە سەلامەتی بدرێت بە منداڵان کە هەستیاری تووندیان بە هێلکە هەبێت. بەڵام ئەگەر هەر نیگەرانییەکت هەیە، قسە لەگەڵ سەردانیکاری تەندروستیت، پەرستاری پراکتیزەکار یان پزیشکت بکە.

ئەگەر منداڵەکەم سورێژە تیایدا بە سووکی گەشە بکات دوابەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی یەکەمی MMR، ئایا ئەمە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵانیتر کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە؟

منداڵەکەت هیچ شتێک ناگوازێتەوە بۆ ئەو منداڵانەی کە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە.

ڤاکسینی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR)

ئایا ڤاکسینی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR) سەلامەتە؟

هەر ڤاکسینێک کە لەلایەن NHS دەدرێت سەلامەتە بۆ خۆت و خێزانەکەت. ڤاکسینی MMR بەشێوەیەکی سەلامەت پارێزگاری پێشکەش کردووە لە دژى سورێژە و ملەخڕە و دڕکە بۆماوەی زیاتر لە 35 ساڵ. کوتانەکە بەژێر پشکنینی سەلامەتی توونددا تێپەڕیوە. لە سەرتاسەری جیهاندا متمانە پێکراوە بە پارێزگاری کردن لە دژى ئەم نەخۆشییە کوشندە کە دەکرێ خۆمانی لێ بپارێزین. لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 500 ملیۆن ژەمی ڤاکسینی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR) دراوە لە زیاتر لە 100 وڵاتدا – بۆیە دەزانین کە بەڕاستی سەلامەتە.

بۆچی خەڵک لە ئۆنلاین وایبۆدەچن کە ئێمە نابێت کوتان وەربگرین؟

بڕوا بە هەموو شتێک مەکە کە لە ئینتەرنێت دەیخوێنیتەوە. دەکرێ زەحمەت بێت کە بزانیت ئایا زانیارییەکە ڕاستە، متمانەپێکراوە و بەڵگەی لەسەر هەیە یاخود نا. قسە لەگەڵ شارەزای چاودێری تەندروستی بکە بەرلەوەی هەر بڕیارێک بدەیت.

ئایا کوتانەکە ئازاری هەیە؟

کاریگەرییە لاوەکییەکان دەکرێ ئەمانە بگرێتەوە وەکو بوونی ئاوسان یان ئازار لە دەوروبەری لێدانی دەرزییەکە. دەکرێ هەندێک خەڵک هەست بە نەخۆشی بکەن، ئارەزووی خواردن لەدەست بدەن یان پلەی گەرمییان بۆماوەی 2 تا 3 ڕۆژ بەرزببێتەوە. بەزۆری کوتانەکان لەلایەن پەرستارانی پراکتیکەوە لە پزیشکی گشتی تۆدا دەدرێت. پەرستارانی پراکتیکی بە شێوەیەکی تایبەت ڕاهێنراون بۆ پێدانی ئامۆژگاری و پێشکەشکردنی ڤاکسین.

ئایا ڤاکسینەکە جیلاتینی تێدایە؟

ئەگەر پێت باشە خۆت و خێزانەکەت دەتوانن ڤاکسینێک وەربگرن کە جیلاتینی تێدانەبێت. قسە لەگەڵ پەرستاری پراکتیکیت بکە.

کێ ناتوانێت ڤاکسینی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR) وەربگرێت؟

زۆربەی خەڵک کە پێویستیان بە ڤاکسینی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR) هەیە دەتوانن وەریبگرن. ڤاکسینی (MMR) نادرێت ئەگەر دووگیان بیت، سیستەمی بەرگری لەشت لاواز بووبێت یان کاردانەوەی هەستیاری مەترسیدارت هەبووبێت بە هەر پێکهاتەیەکی ڤاکسینەکە.

ئایا دەتوانم ڤاکسینی MMR وەربگرم لەهەمان کاتی ڤاکسینی تردا؟

ڤاکسینی سورێژە و ملەخڕە و دڕکە (MMR) دەتوانرێت وەربگیرێت لەهەمان کاتی زۆربەی ڤاکسینەکانی تر جگە لە ڤاکسینی تای زەرد. پێویستە بۆماوەی 4 هەفتە چاوەڕوان بیت لەنێوان وەرگرتنی ڤاکسینی MMR و ڤاکسینی تای زەرد.