زمانی خۆت هەڵبژێرە

سیاسەتی تایبەتمەندێتی

تایبەتمەندێتی و کوکیس

ئەمە سیاسەتی تایبەتمەندێتییە ئەوە دیاریدەکات کە چۆن Hull City Council هەڵدەستێ بە بەکارهێنان و پاراستنی هەر زانیارییەک کەوا بە ئێمەی دەدەیت کاتێک ئەم وێبسایتە بەکاردەهێنیت.

ئێمە پابەندین بە دڵنیاییدان لەوەی تایبەتمەندێتی تۆ پارێزراوە. ئەگەر ئێمە داوات لێبکەین کە هەندێک زانیاری دیاریکراو پێشکەش بکەیت کە لەڕێگەیەوە بکرێ بناسرێیتەوە لەکاتی بەکارهێنانی ئەم وێبسایتە؛ دەتوانی دڵنیابیتەوە لەوەی کە ئەمە تەنیا بەگوێرەی ئەم بەیاننامەی تایبەتمەندێتییە بەکاردێت.

Hull City Council دەکرێ ئەم سیاسەتە ناوناوە بگۆڕێت لەڕێگەی نوێکردنەوەی ئەم لاپەڕەیە. پێویستە بەردەوام سەیری ئەم لاپەڕەیە بکەیت بۆ دڵنیابوون لەوەی ڕازیت بە هەموو گۆڕانکارییەکان. ئەم سیاسەتە کارەیە لە X DATE 2024.

ئێمە چۆن کوکیس بەکاردەهێنین

کوکیس فایلی تێکستی بێ زیانن کە دەکرێ لەناو کۆمپیوتەرەکەت هەڵبگیرێن لەکاتی بەکارهێنانی سایتەکە. ئێمە کوکیس بەکاردەهێنین بۆ باشترکردنی ئەزمونی وێبگەڕەکەت و بۆ کارکردنی هەندێک ئەرک و تایبەتمەندی.

ئێمە هەروەها هەڵدەستین بە پێوانی ئامارەکان دەربارەی سەردانیکارانی سایتەکە و بەکارهێنانیان، بۆ نمونە لەکوێ هاتوون، سەردانی چ لاپەڕەیەک دەکەن و چ جۆرێکی وێبگەڕ (براوسەر) بەکاردەهێنن. زانینی چۆنییەتی بەکارهێنانی سایتەکەمان مانای وایە دەتوانین ئەزمونی بەکارهێنەرانمان باشتر بکەین لە داهاتوودا. ئێمە کوکیس بەکارناهێنین بۆ ئامانجەکانی ڕێکلام کردن یان بۆ گواستنەوەی داتای بەکارهێنەر بۆ هیچ ڕێکخراوێکی تر.

هەموو ئەو کوکیسانەی کە لەم سایتە بەکاردێن لە لیستی خوارەوەدا هەن. ئەگەر حەز ناکەیت بەدواداچوون بۆ ئەم کوکیسانە بکەیت، دەتوانی لە وێبگەڕەکەتدا ناچالاکی بکەیت، بەڵام دەکرێ ئەمە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر ئەزمونت لەسەر ئەم سایتەدا درووست بکات.

کوکیسەکانی لایەنی یەکەم

ئەم کوکیسانە دەکرێ لەلایەن ئێمەوە کۆنتڕۆڵ بکرێن و دابنرێن لەم باندەدا، بەکاردێت بۆ دابینکردنی ئەرکەکانی سایتەکە و باشترکردنی.

wordpress_test_cookie
Set and used by WordPress to test for cookie capability

CookieControl
Set and used by Cookie Control to remember the user’s preferences about cookies.

کوکیسەکانی لایەنی سێیەم

ئەم کوکیسانە دەکرێ لەلایەن خزمەتگوزارییە / ئامرازە دەرەکییەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن و دابنرێن، بەکاردێن بۆ باشترکردنی سایتەکەمان و دابینکردنی زانیاری بەکارهێنان.

کوکیسی شیکاری/ئەدا

ئەمانە ڕێگەمان پێدەدەن بە ناسینەوە و ژماردنی ژمارەی سەردانیکاران و چۆنییەتی بەکارهێنانی وێبسایتەکەمان. ئەم زانیارییە یارمەتیمان دەدات لە باشترکردنی شێوازی کارکردنی وێبسایتەکەمان.

تکایە تێبینی ئەوە بکە کە لایەنەکانی سێیەم (لەوانە بۆ نمونە، دابینکارانی خزمەتگوزارییە دەرەکیەکان وەکو خزمەتگوزارییەکانی شیکردنەوەی هاتوچۆی تۆڕ) دەکرێ ئەوانیش کوکیس بەکاربهێنن، کە ئێمە هیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر ئەمەدا نییە. ئەم کوکیسانە بریتین لە کوکیسی شیکاری/ئەدا.

دەتوانی زانیاری زیاتر بدۆزیتەوە دەربارەی کوکیسی کەسی کە بەکاریدەهێنین و ئامانجەکانیان لە خوارەوە:

_ga, _ga_J3286H7RS0, _gcl_au
Set and used by Google Analytics to track user activity

 

ئێمە پابەندین بە دڵنیاییدان لەوەی زانیاری تۆ پارێزراوە. بۆ ڕێگریکردن لە داخڵبوون یان ئاشکراکردنی ڕێگەپێنەدراو، ئێمە ڕێکاری ماددی و ئەلکترۆنی و کارگێڕیمان داناوە بۆ پاراستن و دڵنیاییدان لەبارەی ئەو زانیارییەی بەشێوەی ئۆنلاین کۆیدەکەینەوە.

لینکەکان بۆ وێبسایتەکانی تر

دەکرێ وێبسایتەکەمان لینکی بۆ وێبسایتەکانی تری بەگوێرەی خولیای کەسەکە تێدابێت. بەڵام هەرکاتێک ئەم لینکانەت بەکارهێنا بۆ جێهێشتنی وێبسایتەکەمان، پێویستە تێبینی ئەوەبکەیت کە ئێمە هیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر وێبسایتەکەی تردا نییە. هەربۆیە، ئێمە ناتوانین بەرپرسیار بین لە پاراستن و تایبەتمەندێتی هەر زانیارییەک کە پێشکەشی دەکەیت لەکاتی سەردانی کردنی ئەم سایتانە و ئەم سایتانە لەڕێگەی ئەم بەیاننامەی تایبەتمەندێتییە بەڕێوە نابرێن. پێویستە وریابیت و سەیری بەیاننامەی تایبەتمەندێتی کارای ئەم وێبسایتە بکەیت.

کۆنترۆڵکردنی زانیاری کەسیت

دەکرێ ئەوە هەڵبژێریت کە کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیاری کەسیت سنووردار بکەیت. ئەگەر پێشووتر ڕازی بووبیت کەوا ئێمە زانیاری کەسیت بەکاربهێنین بۆ ئامانجەکانی بەبازاڕکردن لەڕێگەی ئیمەیل، دەکرێ بۆچوونی خۆت بگۆڕیت لەهەر کاتێکدا بێت لەڕێگەی نووسین بۆ ئەم ناونیشانەی خوارەوە.*

ئێمە زانیاری کەسی تۆ نافرۆشین، بڵاویناکینەوە و بەکرێی نادەینە لایەنی سێیەم تەنیا ئەگەر ڕەزامەندی تۆمان هەبێت یان لەلایەن یاساوە داوای ئەنجامدانی ئەم کارەمان لێبکرێت

دەکرێ داوای ئەو زانیاری کەسییە بکەیت کە لەبارەی تۆوە هەڵمان گرتووە بەگوێرەی یاسای پاراستنی داتا و زانیاری 1998. دەکرێ بڕێکی کەمی پارە بۆ ئەمە بدەیت. ئەگەر کۆپییەکی ئەو زانیارییەی لەبارەی تۆوە هەڵمان گرتووە دەوێت، تکایە نامە بنووسە بۆ:

information@hullcc.gov.uk.

ئەگەر بڕوات وایە کە هەر زانیارییەک، کە لەبارەی تۆوە هەڵمان گرتووە هەڵەیە یان ناتەواوە، تکایە نامەمان بۆ بنووسە یان ئیمەیڵمان بۆ بنێرە لە زووترین کاتدا بە بەکارهێنانی ئەم ناونیشانەی سەرەوە. ئێمە بە خێرایی ئەو زانیارییە ڕاست دەکەینەوە کە دەرکەوتووە هەڵەیە.

ئێمە پارێزگاری لە مافی خۆمان دەکەین بە نوێکردنەوەی ئەم ئاگانامەی تایبەتمەندێتییە لەهەر کاتێکدا بێت، و ئاگانامەی تایبەتمەندێتی نوێ بە بەکارهێنەرانمان دەدەین کاتێک نوێکردنەوەی گرنگی لەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت.